کێک یەکێکە لە ئیشە هەویرییەکان
بۆ میوان و سوکە ژەم ئامادەدەکرێت، بە چەندین تام و شێوەی جیاواز ئامادە دەکرێت، لێرەدا
چۆنییەتی ئامادەکردنی کێکی پرتەقاڵ بەبێ هێلکە دەخەینە ڕوو:
کەرەستەکانی:
کوپێک ئارد
نیو کەوچکی بچوک پیکی
پاودەر
کەوچکێکی گەورە ڤانێلا
نیو کەوچک خوێ
نیو کوپ شەربەتی پرتەقاڵی
تازە
کوپێک شەکر
نیو کوپ زەیت
کەوچکێکی گەورە توێکڵی
پرتەقاڵی لە ڕەندە دراو
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا فڕنەکە لەسەر
١٨٠ پلە گەرم دەکرێت.
ئارد و خوێ و پیکی
پاودەر لە دەفرێکدا تێکەڵدەکرێت.
زەیت و شەکرەکە لە قاپێکدا
تێکەڵدەکرێت، پاشان شەربەتی پرتەقاڵەکەی تێدەکرێت.
ڤانێلا و توێکڵی پرتەقاڵەکە
تێکەڵ بە ئاردە دەکەیت، دواتر وردە وردە گیراوەی زەیت و شەکر و شەربەتی پرتەقاڵەکەی
تێدەکرێت و دەشێلرێت.
بنی قاڵبی کێکەکە بە زەیت
چەور دەکرێت و کەمێک پڕوشە ئاردی پێوە دەکرێت و هەویرەکە دەکرێتە ناوی و دەخرێتە فڕنەکەوە.
بۆماوەی ٣٥ خولەک لەناو
فڕنەکە بەجێیدەهێڵرێت یان تا کێکەکە جوان دەبرژێت، دواتر لە فڕنەکە دەردەهێنرێت و
بۆماوەی ١٠ خولەک جێیدەهێڵرێت تا کەمێک سارد دەبێتەوە.
لەکۆتایدا پارچە پارچە
دەکرێت و لەگەڵ چا یان قاوە یاخود شەربەت پێشکەشدەکرێت.