باشترین جۆری میوەکان بۆ مانگی رەمەزان

AM:09:50:02/03/2025

672 جار خوێندراوەتەوە

خواردنی ئەم میوانە بە تایبەت لە مانگی رەمەزاندا جەستە بە شێداری دەهێڵیتەوە و هەستی تینوێتی کەمدەکاتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "The Times of India"، هێشتنەوەی جەستە بە شێداری زۆر گرنگە بۆ تەندروستی بەتایبەتی لە مانگی ڕەمەزاندا، ئاو خواردنەوەی باش یارمەتیدەرێکی زۆر باشە وادەکات هەست بە تینوێتی نەکەیت لەگەڵ ئەوەشدا خواردنی میوەی جۆراوجۆر دەتوانێت ئاوی پێویستت بۆ دابین بکات.

خواردنی ئەو میوەیانەی ڕێژەیەکی زۆر ئاویان تێدایە ڕێگەیەکی زۆر باشە بۆ پڕکردنەوەی ئاستی شلەی جەستەت، زۆرێک لە میوەکان وەک شێدارکەرەوەن، سوودی زیادکراوی ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسێنەرەکان دابین دەکەن، ئەوانیش بریتین لە:

١. شیلیک

لە ٩١% ی لە ئاو پێکدێت، ئەمەش وایکردووە ببێتە میوەیەکی شێدارکەرەوە، دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر و ڤیتامین سی و مەنگەنیز یارمەتی بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە دەدات، تەندروستی پێست باشتر دەکات، تەندروستی دڵ باشتر دەکات.

٢. پرتەقاڵ

بە ڕێژەیەکی زۆری ڤیتامین سی ناسراوە، نزیکەی ٨٦% ئاوی تێدایە جگە لە ڤیتامین سی پۆتاسیۆم و ڕیشاڵیشی تێدایە کە بۆ تەندروستی دڵ و هەرسکردن باشە.

٣. سێو

نزیکەی ٨٥%ی ئاوی تێدایە و شێدارکەرەوەیەکی زۆر باشە بۆ جەستە، سێو ڕیشاڵی دابین دەکات بەتایبەتی ڕیشاڵی تواوە کە یارمەتی ڕێکخستنی هەرسکردن دەدات، دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر بەم شێوەیەش تەندروستی دڵ دەپارێزێت و کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکری خوێن دەکات.

٤. کیوی

نزیکەی ٨٣%ی ئاوی تێدایە نەک هەر میوەیەکی شێدارکەرەوەیە، بەڵکو رێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین C و ڤیتامین K و پۆتاسیۆمیش دابین دەکات، کیوی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر و ڕیشاڵی خۆراکی کە تەندروستی هەرس و پێست باشتر دەکات.