کاتێک هەست بە بچووکترین ئازار لە جەستەمان دەکەین راستەوخۆ
پەنا بۆ خواردنی دەرمانەکان دەبەین بەڵام ئەم دەرمانانە کاریگەری لاوەکی جۆراوجۆریان
هەیە و زیادەڕۆیی لە ژەمە دەرمانییەکان بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی چەندین کێشەی تەندروستی.
لە ماڵپەڕی "pinkvilla" بڵاو کراوەتەوە کە ئاماژە بەوە دەکات،
زۆر بەکارهێنانی دەرمانەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات، دەبێتە هۆی
چەندین کێشەی تەندروستی لەوانە خراپی بیرەوەری، گۆڕانی باری دەروونی و قەبزی و
خراپی تەرکیزکردن، پسپۆرانی بواری تەندروستی باس لەوە دەکەن کە لەبری ئەوەی پشت بە دەرمانەکان ببەستین بۆچی ڕێگایەکی
سەلامەت و تەندروست لە گیا و بەهارات نەگرینەبەر بۆ ئارامکردنەوەی هەر هەوکردنێک لە
جەستەدا
لە خوارەوە
کۆمەڵێک ڕێگەی سروشتی بۆ کەمکردنەوەی ئازار دەخەینەروو:
١. زەردەچەوە:زەردەچەوە دژە ئۆکسانە و جەستە دەپارێزێت لە ڕادیکاڵە ئازادەکان کە
زیان بە خانە و شانەکان دەگەیەنن، جگە لەوەی زەردەچەوە یەکێکە لە نموونە دیارەکانی
کۆمەڵێک دەرمانی سروشتی ئازارشکێن، بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشە تەندروستییەکان
بەکاردێت، وەک هەرس نەکردن، برینی گەدە، تێکچوونی گەدە، پێشنیار دەکرێت زەردەچەوە
بخرێتە ناو خۆراکە جیاوازەکانەوە بۆ ئەوەی تامێکی جیاواز بەدەست بهێنیت و یارمەتی
کەمکردنەوەی ئازارە جۆراوجۆرەکان بدات.
٢. زەنجەفیل:دەکرێت زەنجەبیل بە کۆمەڵێک دەرمانی
سروشتی ئازارشکێن هەژمار بکرێت، چونکە خواردنی دوو گرام لە زەنجەفیل ڕۆژانە ئازار
و هەوکردنی ماسولکەکان کەمدەکاتەوە کە لە ئەنجامی وەرزشکردن و گرژبوونی
ماسولکەکانەوە دروست دەبێت، هەروەها چاکبوونەوە خێراتر دەکات.
٣. مێخەک: دەتوانرێت بۆ
چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشە تەندروستییەکان بەکاربهێنرێت، بەو پێیەی سکچوون
کەمدەکاتەوە و یارمەتی چارەسەرکردنی سەرمابوون دەدات، هەروەها کاریگەرە لە
نەهێشتنی سەرئێشە و هەوکردنی جومگەکان و ئازاری ددان، بۆ نموونە دەتوانرێت بڕێکی
کەم لە مێخەک بخرێتە سەر پووک بۆ ئەوەی ئازاری ددانەکان بۆ ماوەیەکی کاتی کەم
بکاتەوە تا دەچیتە لای پزیشک.
٤. نەعنا: یارمەتی ڕزگاربوون لە هەوکردن دەدات، دەتوانێت
کێشەکانی کۆئەندامی هەرس و ئازاری ددان و سەرئێشە و ئازاری دەمارەکان بە ئاسانی
چارەسەر بکات.