ئایا سیر ڕێگری دەکات لە دروستبوونی بەردی گورچیلە؟

PM:06:49:06/08/2024

4628 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆرێک سوودە تەندروستییەکانی خواردنی دوو دەنک سیری ڕۆژانەی ئاشکرا کرد.

دکتۆر دیمیتری کولیکۆڤ لە زانکۆی ڕووسیا باس لەوە دەکات سیر کاریگەری ئەرێنی لەسەر پێکهاتەی وردە زیندەوەران لە ڕیخۆڵەدا هەیە یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە بەکتریا نەخۆشخوازەکان، سیر وەک دەرمانێک بۆ هەوکردنی ڕیخۆڵە باریکە، قەبزی، هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە بەکاردێت، هەروەها دەردانی ئەنزیمەکان باشتر دەکات، یارمەتی کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ و گلوکۆز دەدات لە خوێندا، پرۆسەی میتابۆلیزم باشتر دەکات بەتایبەتی لە نەخۆشانی شەکرەدا.

جەختیشی لەوە کردەوە کە سیر زۆر گرنگە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە لەبەرئەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە ماددەی پۆلیفینۆلی تێدایە، بەشدارە لە چاکبوونەوەی خێرا لە سەرمابوون وهەڵەمەت و قورگ ئێشە و ئەنفلۆنزا.

جگە لەوەش سیر کاریگەری ئەرێنی لەسەر دڵ و خوێنبەرەکان هەیە، دیواری خوێنبەرەکان بەهێز دەکات هەروەها ڕێگری دەکات لە دروستبوونی بەردی گورچیلە.