گۆرانیبێژی
جیهانی سێلین دیۆن لە دواین چاوپێکەوتنیدا باس لە ململانیی خۆی لەگەڵ نەخۆشی
" Stiff Person Syndrome" دەکات.
ئەو گۆرانیبێژە
بەناوبانگە لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تودەی شۆ ئاماژەی بە نەخۆشییەکەی کرد کەچۆن کاریگەری لەسەر ژیانی هەبووە و باسی لە
کاریگەرییەکانی تێکچوونەکەی کرد لەسەر توانای گۆرانی وتنی.
گۆرانیبێژە تەمەن
٥٦ ساڵەکە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢ هەواڵی تووشبوون بە نەخۆشییەکەی ئاشکرا
کرد.
ئەوەشی راگەیاند
ئەو حاڵەتە تەنها کاریگەری لەسەر گۆرانی وتنەکەی نییە، بەڵکو لە هەموو لایەنەکانی
ژیانیدا هەیە، چونکە کێشە لە چالاکییەکانی ڕۆژانەی وەک پیاسەکردن و چێشت لێنان
دروست دەکات
هەروەها خۆشەویستی
خۆی بۆ گۆرانی وتن دەربڕیوە و دەڵێت " هەموو ئەوەی دەیزانم گۆرانی وتنە،
ئەمەش ئەو شتەیە کە من بە درێژای ژیانم کردوومە و زۆرم خۆشویستووە"
سەبارەت بەوەی کە
ئایا نەخۆشییەکەی کاریگەری لەسەر گۆرانی وتنەکەی هەبووە سێلین دیۆن ئاشکرای دەکات و
دەڵێت " من توشی نەخۆشییەکی دەگمەن
بووم، نەخۆشییەکەم وەک ئەوەیە کەسێک قوڕگت بگرێت، رۆژانە بۆ ماوەیەکی زۆر ماسولکەکانم
ڕەق دەبن و ناتوانم هیچ بجوڵێم و زۆر کات لەحاڵەتی خنکاندام"