لە ئاهەنگێکی
هاوسەرگیریدا پیاوێک سوپرایزێکی تایبەت و جیاواز بۆ هاوسەرەکەی دەکات، کاتێک پەنگوینێک
ئەڵقەی هاوسەرگیرییەکەیان بۆ دەهێنێت.
بەپێی هەواڵێکی
ماڵپەڕی " اليوم السابع" پیاوێک لە بەریتانیا
سوپرایزێکی سەرنجراکێش و جیاواز بۆ هاوسەرەکەی دەکات، کاتێک لە رێگەی چەند پەنگوینێکەوە
ئەڵقەی هاوسەرگیرییەکەی پێشکەش دەکات.
لە میانەی
ئاهەنگی هاوسەرگیری کێریلیا کێڵتی تەمەن ٣٨ ساڵ و جۆی کێڵتی تەمەن ٣٦ ساڵدا، کە لە
کۆشکێکی کۆن ئاهەنگەکەیان ئەنجامداوە، زاواکە بە بیرۆکەیەکی کۆمیدی ئەڵقەی
هاوسەرگیرییەکەی پێشکەش بە بووک دەکات.
کاتێک کاتی ئاڵوگۆڕکردنی ئەڵقە لە ئاهەنگەکەدا هات، زاواکە
وا خۆی نیشان دا کە ئەڵقەکانی ون کردووە، بە ترسەوە لە هۆڵی ئاهەنگەکە هەڵاتووە و یەکێک
لە هاوڕێکانی زاوا بەپەلە بەدوایدا ڕۆیشتووە و بە میوانەکانی وتووە کە دەزانێت ئەڵقەکان لە کوێن.
دوای چەند ساتێکی
ناخۆش و چەند گازندەیەک لەلایەن دایکی بووکەکەوە، ئەو دوو هاوڕێیە لەگەڵ چەند پەنگوینێک
هاتنە ژوورەوە، کە ئەڵقەکان بە پەتێک لە ملی یەکێکیانەوە بوو، ئەمەش کاردانەوەیەکی
خۆشی لەلای میوانەکان دروست کرد و بوکەکەش فرمێسکی خۆشی لە چاوی دەهاتە خوارەوە.
زاوەکە لە لێدوانێکیدا
وتی " ئاژەڵی دڵخوازی هاوسەرەکەم پەنگویننە
هەر بۆیە بەو شێوەیە ئەڵقەکانم بۆ برد تا زیاتر دڵخۆش و سەرسامی بکەم"