نێچیر هەورامی 'کچێ بەچی' بڵاوکردەوە

PM:10:15:09/05/2024

39456 جار خوێندراوەتەوە

گۆرانیبێژی میللی نێچیر هەورامی نوێترین گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بە ناوی "کچێ بەچی" بڵاوکردەوە.

گۆرانییەکە لە ئاوازی خۆیەتی و تێکستی ئالان میراودەلییە، لەلایەن دیار مەهدییەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.

نێچیر هەورامی لە ساڵی ١٩٨٧ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠٠٩ دەستی بە کاری هونەریی کردووە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە میللیەکان و خاوەنی چەند بەرهەمێکی هونەرییە.