هەسارەکەمان
بەرد و کانزا و زەریا و تەنانەت پێکهاتەی دروستکراوی مرۆڤ لەخۆدەگرێت، ئەمەش وامان
لێدەکات ئەو پرسیارە بکەین، کێشی هەموو هەسارەکەمان چەندە؟
لە راستیدا
"بەپێی ماڵپەڕی روسیا تودەی" هیچ وەڵامێک بۆ ئەم پرسیارە نییە، وەک چۆن
مرۆڤ کاتێک هەنگاو دەنێتە سەر مانگ کێشی دەگۆڕێت، کێشی زەویش جێگیر نییە، بەڵکو بەپێی
ئەو هێزی کێشکردنەی کە دەیخاتە روو دەگۆڕێت، واتە دەشێت کێشی تریلیۆنان کیلۆ یان کێشێکی
زۆر کەم بێت بەو پێوەرە.
لە کاتێکدا
رەنگە کێشی زەوی وەک نهێنییەک دەربکەوێت، بەڵام زاناکان کاریان کردووە بۆ
ئاشکراکردنی نهێنییەکانی بە لێکۆڵینەوە لە هێزەکانی بارستە و کێشکردن، لێکۆڵینەوە
و توێژینەوەکانی سەدان ساڵی رابردوو تێڕوانینێکی بەنرخی لەبارەی قورسایی هەسارەکەمانەوە
دابینکردووە.
بەپێی
ئامارەکانی ناسا بارستەی زەوی ١٠٢٤×٥،٩٧٢٢ کیلۆگرامە، واتە نزیکەی ١٣،١ سێپتیلیۆن
پاوەند، ئەمەش یەکسانە بە کێشی نزیکەی ١٣ کواترلیۆن هەرەمی "خۆفۆ"ی میسڕ
کە کێشی نزیکەی ٤،٨ ملیار کیلۆگرامە.
بارستەی
زەوی کەمێک دەگۆڕێت بەهۆی زیادبوونی تۆزی بۆشایی ئاسمان و گازی دەربازبوون لە بەرگەهەواکەمان،
بەڵام ئەم گۆڕانکارییە بچووکانە بۆ ماوەی ملیارەها ساڵیش کاریگەری لەسەر زەوی نابێت.
فیزیازانانی
جیهان تا ئێستاش لەسەر ژمارە دەهەمیەکان کۆک نین و گەیشتن بەم کۆی گشتییە کارێکی
ئاسان نەبووە.
بەو پێیەی
مەحاڵە زەوی بخرێتە سەر تەرازوویەک، زانایان ناچار بوون رێگەی دیکەی پێوانەکراو بەکاربهێنن،
زانای کەشناس ستیفان شلامینگەر لە پەیمانگای نیشتمانی ستاندارد و تەکنەلۆجیای ئەمریکا
روونی دەکاتەوە کە یاسای کێشکردنی گەردوونی ئیسحاق نیوتن رۆڵێکی چارەنووسساز دەگێڕێت
لە تێگەیشتن لە بارستەی زەوی، ئەم یاسایە باس لەوە دەکات کە هەر تەنێک بارستەی هەبێت
کاریگەری لەسەر هێزی کێشکردن دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی راکێشانی نێوان هەر دوو تەنێک.
H.Y