ناسا ڤیدیۆیەکی نوێی لە یوتیوب بڵاوکردەوە کە ئامۆژگارییەکی
سادەی تێدایە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت وێنەی خۆرگیرانەکە بگرن لە رۆژی دووشەممە هەشتی
نیساندا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ماڵپەڕی گۆڤاری فۆربێسی ئەمریکی
بڵاویکردووەتەوە، ناسا پێنج رێکار دەخاتە روو کە پێویستە لە کاتی وێنەگرتنی خۆرگیراندا
رەچاو بکرێت:
١. ئاگاداری
چاومان بین، سەیرکردنی راستەوخۆی خۆر مەترسیدارە بۆ چاو، تەنانەت دەتوانێت زیان بە
کامێرای مۆبایلەکەت بگەیەنێت، پێویستە فلتەری تایبەتی خۆر بەکاربهێنیت بۆ پاراستنی
کامێراکەت، هەروەها چاویلکەی خۆر لە چاو بکەیت بۆ پاراستنی چاوەکانت، فلتەرەکە بە
تەواوی لادەبرێت بۆ بینینی بەرگەهەوای دەرەوەی خۆر.
٢. بەکارهێنانی
کامێرای دروست، فۆتۆگرافەر گرنگترە لە کامێرا، دەتوانرێت سوود لە کاتی خودکارانە وەربگیرێت
بە مەبەستی چرکاندنی وێنەکە، پێویستە ئەزموونی پێشووتر رەچاو بکرێت.
٣. وێنەگرتنی
گشتگیر، پێویستە هەموو ئاراستەکان لەبەرچاو بگیرێن بۆ ئەوەی یارمەتیدەر بن لە گرتنی
رووناکی و سێبەری سەیر لە کاتی خۆرگیرانەکەدا، بیر لە گرتنی وێنەی گۆشە فراوان بکەرەوە.
٤. ئەزموون
و پراکتیزەکردنی پێشوەختە، رۆژێک پێش خۆرگیران دەبێت خۆت ئامادە بکەیت بە فێربوون
لە تواناکانی ئەو کامێرایەی کە بۆ وێنەگرتن بەکاریدەهێنیت، دەتوانیت تاقیکردنەوە لەسەر
توانا رێکخراوەکان بکەیت و فۆکەسی دەستی تاقی بکەیتەوە بۆ ئەوەی وێنەی روون بەدەست
بهێنیت، هەروەها باشترە پێشتر رێکخستنەکانی کامێراکەت کە بۆ ئەو حاڵەتە رێکدەخرێت
تاقی بکەیتەوە.
٥. وێنەی خێرا
هاوبەش بکە، ئەزموونی گرتنی وێنەی مانگ گیران دەتوانرێت لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکەیدا
بڵاوبکرێتەوە، هەروەها دەتوانن @NASA تاگ بکەن
بۆ لینکی وێنەکان لە سۆشیال میدیا و هاوبەشیکردنیان لەگەڵ ناسا.
H.Y