ناڕێکی لێدانی دڵ
تێکچوونێکە کە کاریگەری لەسەر لێدانی دڵ دەبێت، رەنگە وەک لێدانی دڵی خاو یان لێدانی
دڵی خێرا دەربکەوێت.
هەرچەندە ئاساییە
دڵ لە کاتی چالاکیی جەستەیی خێراتر بێت یان لە کاتی پشوودان یان خەوتندا خاو بێتەوە،
بەڵام گۆڕانکاری بەردەوام لە لێدانی دڵدا ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ لێدانی ناڕێکی دڵ.
نیشانەکانی لێدانی
ناڕێکی دڵ بریتین لە لێدانی خێرای دڵ لە پڕێکدا یان لێدانی دڵ بە هێواشی، کەسێک کە
لێدانی دڵی ناڕێک بێت، لەوانەیە تووشی لاوازی، سەرگێژخواردن، ماندوێتی، ئارەقکردنەوە،
یان گرژبوونی سنگی بکات.
ناڕێکی لێدانی دڵ
لە هۆکاری جۆراوجۆرەوە سەرهەڵدەدات، وەک نەخۆشییەکانی دڵ، بەرزی پەستانی خوێن، شەکرە،
جگەرەکێشان، هەندێک دەرمان یان زگماکی.
چارەسەری ناڕێکی
لێدانی دڵ زۆرجار ڕێگەی جیاواز لەخۆدەگرێت و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە،
چارەسەرەکان بریتین لە بەکارهێنانی دەرمان، ڕێکارەکانی نەشتەرگەری بۆ چاندنی ئامێرەکان
کە ڕیتمەکانی دڵ ڕێکدەخەن، هەروەها دەستێوەردانەکانی تر کە کێشەکانی سیگناڵە کارەباییەکانی
دڵ رێکدەخەنەوە.
شێوازەکانی چارەسەرکردنی
ناڕێکی لێدانی دڵ:
١. دەرمانەکانت
بە باشی بخۆ
ئەگەر پزیشکەکەت دەرمانی بۆ ڕێکخستنی دڵت نوسیوە،
ئەوا بەپێی ڕێنماییەکان بیخۆ، بە بەردەوامی لە کاتی خۆیدا دەرمانەکانت بخۆ و خشتەی
دیاریکراو پەیڕەو بکە.
٢. بە بەردەوامی
وەرزش بکە
ڕۆژانە وەرزشی گونجاو
ئەنجام بدە بۆ بەهێزکردنی دڵ و باشترکردنی تەندروستی گشتی دڵ و خوێنبەرەکان.
٣.
رجیمێكی تهندروست پەیرەو بکە
خۆراکی تەندروست
بخۆ، میوە، سەوزە، دانەوێڵەی تەواو، پرۆتینی
بێ چەوری و بەرهەمە شیرەمەنییە کەم چەورییەکان بخەرە ناو پلانی ژەمە خۆراکی ڕۆژانەتەوە،
خواردنی چەوری تێر و خوی و شەکر سنووردار بکە.
٤. وازهێنان لە
جگەرەکێشان
جگەرەکێشان هۆکارێکی
سەرەکی مەترسییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەتوانێت ناڕێکی لێدانی دڵ
خراپتر بکات.
A.A