"سۆشیال میدیا مردووە، بژی سناپ چات" ، ئەمە
ناونیشانی نامەیەک بوو کە لەلایەن ئێڤان شپیگڵ، داهێنەر و خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی "سناپچات"
بۆ کارمەندەکانی.
بەپێی راپۆرتەکەی ماڵپەڕی "Bussiness insider" ، بەڕێوەبەری سناپ چات رایگەیاندووە،
"سۆشیال میدیا مردووە" و هێرشی کردووەتە سەر رکابەرەکانی، پێشبینی کردووە
کۆمپانیاکەیان سەرکەوتوو بێت و زاڵ بێت بەسەر مۆبایلە زیرەکەکاندا و بەتایبەت
بەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تردا.
ئێڤان شپیگلی ئەڵمانی ئەم هەفتەیە بە کارمەندەکانی کۆمپانیاکەی
وتووە، کار بۆ پلاتفۆرمێکی دەگمەنی سۆشیال میدیا دەکەن کە بەڕاستی "خەڵک دڵخۆش
دەکات".
وتیشی، کۆمپانیای سناپ چات گەیشتووەتە خاڵێکی وەرچەرخانی راستەقینە
، لە هەمان کاتدا هێرشی کردە سەر رکابەرەکانی کە بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ مەبەستی
لە مێتا بوو بەتایبەتی فەیسبووک و ئینستاگرام، لەگەڵ پلاتفۆرمی ئێکس کە پێشتر بە
تویتەر ناسرابوو.
ئەوەشی راگەیاند، لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمسالدا،
سناپ چات سەرنجی لەسەر کۆکردنەوەی چەندین پڕۆژەی سەرەکی دەبێت کە وا دادەنرێت پێویست
بن بۆ سەرکەوتنی درێژخایەنی کۆمپانیاکە، ئەمەش لەرووی زیادکردنی گەشەی بەکارهێنەران
لە بازاڕە پێشکەوتووەکانی وەک ئەمریکای باکور و ئەوروپا زیاد دەکات.
تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ چات بەکاردێت بۆ ناردنی نامە و پەیوەندی کردن، هەروەها دەتوانرێت لە رێگەیەوە ستۆری ٢٤ کاتژمێری دابنرێت، یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١١ لەلایەن ئێڤان شپیگلی ئەڵمانییەوە دامەزرا، بە هاوکاری بۆبی مورفی، لیۆ نوح کاتز، دانێڵ سمیس و دەیڤید کراڤیتز.