حەوت خواردن و خواردنەوە بۆ چارەسەری سەرئێشە

AM:08:36:30/12/2023

20476 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ هاتنی وەرزی زستاندا ئەگەری سەرئێشە بەهۆی هۆکاری جۆراوجۆری وەک کەشوهەوای سارد یان کێشەی جیوبەکان زیاد دەکات، لێرەدە چەند خۆراکێک دەخەینەروو بۆ چارەسەرکردنی سەرئێشە بە شێوەیەکی سروشتی.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی " onlymyhealth" باس لەوە دەکات لەبری ئەوەی پەنا بۆ وەرگرتنی دەرمان ببیەت بۆ چارەسەرکردنی سەرئێشە پێویستە پشت بەم خواردن و خواردنەوانە ببەستیت.

لێرەدا چەند خۆراکێکی بەسوود دەخەینەڕوو کە یارمەتیدەرە لە ڕزگاربوون لە سەرئێشە لە وەرزی زستاندا:

١. چای گیایی گەرم

خواردنەوەی چای گەرمی گیایی دەبێتە هۆی ڕزگاربوون لە سەرئێشە و ئارامکەرەوەیە، وەک چای نەعنا، چای زەنجەفیل، یان چای گوڵەبەیبوون کە بە تایبەتمەندی دژە هەوکردن ناسراون، یارمەتیدەر دەبن بۆ ئارامکردنەوەی ماسولکە گرژبووەکان و نەهێشتنی سەرئێشە.

٢. ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە مەگنیسیۆم

مەگنیسیۆم ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ئارامکردنەوەی خوێنبەرەکان و ماسولکەکان، کە یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن و نەهێشتنی سەرئێشە، خۆراکی دەوڵەمەند بە مەگنیسیۆم وەک بادەم و سپێناخ و ناوکی کولەکە و شوکولاتەی تۆخ .

٣. ماسی چەور

وەک سەلەمون و ماکرێل دەوڵەمەندە بە ترشی چەوری ئۆمیگا ٣، کە تایبەتمەندی دژە هەوکردنیان هەیە، کە یارمەتیدەرە لە رزگاربوون لە توندی سەرئێشە.

٤. میوە ترشەکان

ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی، وەک پرتەقاڵ و سندی و لیمۆ، دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵامەت و سەرئێشە.

٥. شۆفان

ئەو کاربۆهیدراتە ئاڵۆزانەی لە شۆفان هەیە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە جێگیرکردنی ئاستی شەکری خوێن هەروەها ڕێگری لە تێکچوونی وزە دەکەن کە ڕەنگە هۆکاری دروستبوونی سەرئێشە بێت.

٦.زەنجەفیل

تایبەتمەندی دژە هەوکردن و ئازارشکێنی تێدایە کە یارمەتی کەمکردنەوەی سەرئێشە دەدات.

٧. سەوزە گەڵا تۆخەکان

وەک تور و سپێناخ کە پڕن لە ماددە خۆراکیەکانی وەک مەگنیسیۆم کە دژە ئۆکسێنەرن و یارمەتی رزگاربوون لە سەرئێشە دەدات.
A.A