چۆن ببینە باشترین هاوڕێی خۆمان؟

PM:04:41:19/12/2023

2968 جار خوێندراوەتەوە

کاتێک دەبینە باشترین هاوڕێی خۆمان ئەوا بە تێگەیشتن و خۆشەویستەییەوە مامەڵە لەگەڵ خۆماندا دەکەین، لە کاتە سەخت و قورسەکاندا پاڵپشتی خۆمان دەکەین لە گەیشتن بە ئامانجەکانمان و زاڵبوون بەسەر کێشەکانماندا.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "hackspirit" ئاماژە بە گرنگترین ئەو هەنگاوانە دەکات کە یارمەتیت دەدەن هاوڕێیەکی باش بیت بۆ خۆت، مانای خۆشویستنی خود ئەوەیە کە خۆمان وەک خۆمان قبوڵ بکەین، دەبێت ئەوە بزانین هەریەکەمان خاڵی بەهێز و لاوازیمان هەیە، بۆیە دەبێت تۆش خۆت خۆش بوێت دوای داننان بە خاڵە لاوازەکانت لەبەردەم خۆتدا و بەردەوام ستایشی خۆت بکەیت بۆ ئەو شتانەی لێی سەرکەوتوویت.

هەوڵبدە زۆر ئاگاداری خۆت بیت و دوور بکەوەرەوە لە گوێگرتنی ڕەخنەی رووخێنەر، هەمیشە ئاگاداری تەندروستی جەستە و دەروونت بە، خواردنی باش و گونجاو هەڵبژێرە هەروەها خەوتنی پێویست، بەو پێیەی جەستەت پێویستی بە پشوو هەیە بۆ ئەوەی بەردەوام پڕ وزە بیت.

دەبێت فێری چێژوەرگرتن بیت لە ژیاندا، هەوڵبدە چێژ لە دانیشتن بە تەنیا وەربگریت، بە وەرزشکردن، ئامادەکردنی ژەمێکی دڵخوازی خۆت، سەیرکردنی تەلەفزیۆن، خوێندنەوە یان ئەو چالاکییان ئەنجام بدەیت کە دڵخۆشت دەکەن، پێویستە بە بەردەوامی هاندەری خۆت بیت متمانەی تەواوت بە تواناکانت هەبێت.
A.A