ژنێک کە
لە مۆڵێکی باشووری ئەفریقا وەک پەری دەریایی کاردەکات، لەکاتی مەلەکردن لەناو ئەکواریۆمێکدا
لە کارەساتێک رزگاری بوو.
لە
ماڵپەڕی "العربیة"دا هاتووە، وەک دیارە ژنەکە لەناو حەوزە گەورەکەدا
مەلە دەکات و کلکی پەری دەریایی لەبەردایە و دەستی بۆ سەردانکەرانی مۆڵەکە
بەرزدەکاتەوە کە سەیریان دەکرد و ڤیدیۆیان لە مۆبایلەکانیان تۆمار دەکرد.
پاشان لە
کاتێکدا دەیەوێت سەرکەوێت بۆ سەرەوە بۆ ئەوەی هەناسە وەربگرێت، کلکی لەناو بەردی مەرجانی
بنی ئەکواریۆمەکەدا گیر دەبێت و خەریکە لەبەردەم بینەراندا بخنکێت، بەکاردانەوەیەکی
خێرای زیرەکانە جلوبەرگەکەی دادەکەنێت کە رێگری دەکرد لە سەرکەوتن بۆ سەرەوەی
ئاوەکە.
H.Y