زوو بەخەبەرهاتن لە
بەیانیاندا پەیوەندیی بە ئاستی سەرکەوتن هەیە لە ژیان و کاردا، زۆرینەی کەسە
سەرکەوتووەکان بەیانیان کاتژمێر پێنج بەخەبەر دێن و دەست دەکەن بە بەجێگەیاندنی
ئەرکەکانی رۆژەکەیان.
ماڵپەڕی "لایف ئێنرجی" لەو بابەتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، ستیڤ بیرنز پسپۆڕی ئەمریکی ئاماژەی بە سوودەکانی
بەخەبەرهاتن کردووە لە کاتژمێر پێنجی بەیانیدا، ئەوانیش بریتین لە:
١. ئاستی
بەرهەمهێنان و داهات زیاتر دەبێت.
٢. کاتێکی زیاترت
دەبێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانت.
٣. بەڕێوەبردنی
کاتەکانی رۆژانەت باشتر دەبێت.
٤. تەندروستی
دەروونیت باشتر دەبێت.
٥. ئاستی خەوت
باشتر دەبێت.
٦. ژەمەکانی نان خواردنت تەندروست و رێک و پێک دەبێت.
٧. توانای وەرزشکردنت باش دەبێت.
٨. توانای
داهێنانت زیاد دەکات.
٩. زیاتر هەست بە
سەرکەوتن دەکەیت و ئەنجامی باش بەدەست دەهێنیت.