منداڵێکی
تەمەن ١٢ ساڵ دوای دزینی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و لێخوڕینی بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک
ئەفسەرانی پۆلیسی ئەمریکای ئاگادارکردەوە و زیانێکی زۆری دارایی لەدوای خۆی بەجێهێشت.
تۆڕی سکای
نیوزی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەو بارهەڵگرە کە کێشی نزیکەی ١٥ تۆنە، ئێوارەی شەممە
لە دەرەوەی قوتابخانەیەک لە شاری ئان ئاربۆر لە ویلایەتی میشیگان دزراوە، بە بەکارهێنانی
کلیلێک کە کوڕەکە لەناو دۆشەکێکدا دۆزیویەتیەوە.
پۆلیس
دوای ئەوەی تێبینی ئەوەیان کردووە کە شۆفێرەکە گڵۆپی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکەی داگیرساندووە
و بە خێرایی ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا تێپەڕیوە.
بەڵام کوڕەکە
لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەی نەوەستا، و زیاتر لە کاتژمێرێک لە هەڵاتن بەردەوام بوو،
لەو ماوەیەدا خۆی بە نزیکەی ١٠ ئۆتۆمبێلدا کێشا.
پۆلیسی
ئان ئاربۆر دەڵێت: "دۆخێکی زۆر مەترسیدار بوو، دەکرا بە برینداری سەخت کۆتایی
پێبێت، رووداوەکە هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەی تاوانکاریدایە" لەکاتێکدا رووداوەکە
هیچ زیانێکی مرۆیی بەجێنەهێشتووە.
پۆلیس کلیپێکی
ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تێیدا دەردەکەوێت بارهەڵگرەکە بەدوایدا دەڕوات، لەکاتێکدا ئەفسەرەکە
داوای لە کوڕەکە دەکرد "بوەستێت" و هاوکارەکەی ئاگاداردەکاتەوە کە لەبەردەمیدا
نەوەستێت.
لە کۆتاییدا
کوڕەکە دوای نزیکەی کاتژمێرێک دەستگیرکرا و بردیانە ناوەندێکی دەستبەسەرکردنی مێردمنداڵان.
H.Y