ڕەنگی سووری گێلاسی بە یەکێک لە ڕەنگە دڵخوازەکانی زۆرێک
لە خانمان دادەنرێت، هەروەها یەکێکە لە دیارترین ئەو رەنگانەی کە بۆ پاییزی ئەمساڵ
باون.
بەپێی راپۆرتێک کە ماڵپەڕی "Insider" بڵاویکردووەتەوە،
باس لەوە دەکات بۆ ئەوەی سەرنجراکێشتر دەربکەویت دەتوانیت سووراوی سووری گێلاسی
یان بۆیەی نینۆک، جانتای ئەو رەنگە بەکاربهێنیت.
ڕەنگی سووری گێلاس دەتوانرێت بە لەبەرکردنی پاڵتۆ، چاکەتی
چەرم، بلوز، یان تەنانەت پێڵاوی وەرزشی سوور، یان پێڵاوی پاژنە بەرزی ئەو رەنگە
بەرکاربهێنیت، کە یارمەتیدەرە لە بەدەستهێنانی دیمەنێکی جوان.
جلی سوور بە یەکێک لەو پارچە جلوبەرگانە دادەنرێت کە لای
زۆرێک لە خانمان زۆر بەناوبانگە، هەروەها بە یەکێک لە دیارترین رەنگەکانی جلوبەرگ
دادەنرێت بۆ پاییزی ٢٠٢٣، جا بە هەر جۆرە قوماشێک بێت.
هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن
لە رووی دەروونییەوە لەبەرکردنی رەنگی سوور وادەکات زیاتر هەست بە ئارامی بکەیت،
هەستی متمانە بە خۆبوونت زیاتر دەبێت، وە رەنگی سوور بە رەنگێکی رۆمانسی ناسراوە.
A.A