بۆ سەلامەتی دەروونی بەم قسانە منداڵەکەت مەڕووخێنە

PM:02:49:05/11/2023

1320 جار خوێندراوەتەوە

دایکان و باوکان هەوڵدەدەن بۆ ئەوەی منداڵەکانیان میهرەبان، زیرەک و لێهاتوو بن، باشترین رێگەش بۆ ئەم کارە ئەوەیە کە ستایشی ئەنجامی کارەکانیان بکەن لەبری ئەوەی رەخنەیان لێبگرن لەسەر هەڵەکانیان، با منداڵەکەت گەورە، دڵخۆش، هاوسەنگ و سەربەخۆ بێت.

ماڵپەڕی " الجزیرة " ئاماژەی بە کۆمەڵێک قسە کردووە بۆ سەلامەتی منداڵەکەت نابێت بەکاریان بهێنیت، لەوانەش:

١.تۆ ناتوانی هیچ بکەیت: ئەم دەستەواژەیە وا لە منداڵەکەت دەکات پێش ئەوەی تەنانەت هەوڵیش بدات، وازی لێبهێنێت، ئەو باوەڕەی کە تەنانەت نزیکترین کەسەکانیش باوەڕیان پێی نییە، لە رووی دەروونییەوە منداڵ لەناو دەبات.

٢. بۆ ناتوانیت وەک ئەوانی تر ئاسایی بیت؟: منداڵەکەت بەراورد مەکە لەگەڵ خوشک و براکانی، هاوپۆلەکانی و هیچ کەسێکی تر، ئەم هەڵسوکەوتە وای لێدەکات، بگەڕێت بۆ ئەوەی تۆڵە لەو منداڵانە بکاتەوە کە بەراورد کراوە لەگەڵیدا.

٣. تۆ گێلی: بە هیچ شێوەیەک ئەم وشەیەی پێ مەڵێ چونکە ئەم وشەیە لە کەسایەتی کەم دەکاتەوە لای خەڵکی، گرێیەکی دەروونی لە دەروونیدا دروست دەکات.

٤. جارێکی تر هەڵەت کرد: زۆر باشە کە منداڵەکەت هەڵە بکات، چونکە هەڵەکانی ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە هەوڵی شتێک دەدات.

S.A