جۆره‌کانی
خواردن و سیستمی خۆراکی ته‌ندروست ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی هه‌یه له گه‌شه‌ی مێشک و کۆئه‌ندامی
ده‌مار و پاراستنی ته‌ندروستی مێشک، لێکۆڵینه‌وه زانستیه‌کان ده‌ریان خستووه که
کۆمه‌ڵێک خواردن کاریگه‌ری خراپی هه‌یه بۆ مێشکی مناڵان و ئاستی زیره‌کی و توانای
بیرکردنه‌وه به تایبه‌ت بۆ مناڵانی که‌متر له شه‌ش ساڵ.
دکتۆر کامه‌ران
ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پزیشکی
پسپۆڕی زانستی خۆراک بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە کە ئاماژە بە ئەو خۆراکانە دەکات کە
نابێت بیدەیت بە منداڵان، چونکە ده‌بنه هۆی دابه‌زینی ئاستی زیره‌کی و بیرکردنه‌وه،
لەوانەش:
١. خواردنە خێراکان:
وەک بەرگر، پیتزا، گەس.
٢. برنجی سپی و ئه‌و
خواردنانه‌ی له ئاردی سفر دروستده‌كرێن: وه‌ك نان و سه‌موونی سپی ؛ برنجی قاوه‌یی
و بۆر و ئاردی بۆر زۆر باشتره بەکاربهێندرێت.
٣. چپس، ئیندۆمی و مه‌عکرۆنی.
٤. ئه‌و خواردنه‌ی بڕێکی
زۆر خوێی سودیۆم و ڕه‌نگی دروستکراو و مه‌وادی حافزه‌یان تێدایه.
٥. خواردنه‌وه
گازیه‌كان چونكه مادده‌ی كافاین و شه‌كریان تێدایه، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه وزه
به‌خشه‌كان.
٦. گۆشتی بەرهەمهێنراوی
کارگاکەکان وه‌ك گۆشتی قوتوو و ستیك و كه‌نتاكی و باستڕمه.
٧. چه‌ورییه چڕه‌كان:
وه‌ك ڕۆنی ئاژه‌ڵ و به‌زو چه‌وری گۆشتی سوور‌و پێستی مریشك و که‌ره.
٨. شیرینی و ئه‌و
خواردنانه‌ی شه‌كری دروستكراویان زۆر تێدایه.
A.A