چۆن یەکەم منداڵت گەورە دەکەیت؟

PM:10:37:29/10/2023

3464 جار خوێندراوەتەوە

ئەو هەستەی لەگەڵ لەدایکبوونی یەکەم منداڵ لات دروست دەبێت بەهیچ جۆرێک گوزارشتی لێ ناکرێت چەندە تایبەتە، بەڵام مامەڵەکردن و گەورەکردنی یەکەم منداڵت کارێکی ئاسان و سادە نابێت، پێویستە وریای چەند خاڵێکی گرنگ بیت.

ماڵپەڕی "الجزیرة" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چەند ئامۆژگارییەک لە گەورەکردنی یەکەم منداڵدا کردووە، کە ئەمانەن:

١. هەوڵبدە زۆرینەی کاتەکان شیری سروشتی خۆت بدەیت بە منداڵەکەت لەجیاتی بەکارهێنانی شیری قتوو.

٢. خۆت بەدوور بگرە لەو خووەی هەر جلێکت بینی و پێت جوان بوو بۆی بکڕیت، منداڵ لە تەمەنەکانی سەرەتادا بەردەوام لە گۆڕانکاری و گەورەبووندایە بۆیە پێویست ناکات پارەیەکی زۆر لە جلوبەرگەکەیدا خەرج بکەیت.

٣. منداڵەکەت رامەهێنە بەوەی بەردەوام لە ژوورێکی خامۆش، بێدەنگ و تاریکدا بخەوێت، چونکە دواتر لە هەر شوێن و دۆخێکدا بێت فێری ئەوە دەبێت کە نەخەوێت گەر شوێنەکەی وا نەبێت.

٤. منداڵەکەت فێری ئەوە مەکە لە هەموو شوێنێک بێتە باوەشت و پشتت پێ ببەستێت، ئەوە هۆکارێکە بۆ لاوازیی منداڵ لە رۆشتندا و درەنگ فێر دەبێت.
S.A