زۆرێک لە جۆرەکانی
جل و بەرگ شیاو نین بۆ دانانی لەناو ئامێری جل شۆردن، بەو پێیەی شێوازی شۆردنیان جیاوازە
لە جلەکانی تر بەهۆی جیاوازی پێکهاتەکانییانەوە بەمەبەستی پاراستنیان لە زیان.
بەپێی راپۆرتێکی
ماڵپەڕی "مصراوی" ئەو جۆری جل و
بەرگانەی ئاشکراکردووە کە نابێت بکرێنە ناو جلشۆرەوە، ئەوانیش بریتین لە:
١. جلوبەرگی دانتێل: بەو پێیەی قوماشەکانیان
نەرمن یەکێکە لەو جۆرانەی کە پێویستیان بە زۆرترین گرنگی پێدان هەیە لەکاتی شۆردندا،
بۆیە باش نییە بیانخەیتە ناو ئامێری جل شۆردن چونکە دەدڕێن و خۆیان لەدەست دەدەن.
٢. جلوبەرگی
لۆکە: زۆر ناسکن و پێویستیان بە شێوازێکی تایبەتی شۆردن هەیە بۆ پاراستنی سیما و رەنگەکەی،
ئەم جلانە بەرگەی جوڵەی توندی ئامێری جل شۆردن ناگرن.
٣. ئەو
جلانەی زنجیریان هەیە: رەنگە بەهۆی زنجیرەکەوە کون بکاتە جلەکانی ترەوە لەکاتی شۆردنی
جلەکاندا.
٤. جلی ژێرەوە:
جۆرە قوماشێکی هەستیارییان هەیە و بەئاسانی شی دەبنەوە.
S.A