نیشانەکانی خەمۆکی دوای منداڵ بوون

PM:01:39:22/10/2023

3052 جار خوێندراوەتەوە

لەدایکبوونی منداڵ چەندین هەستی جۆراوجۆر دەدات لە خۆشییەوە تا ترس و دڵەڕاوکێ، بەڵام دەتوانێت ببێتە هۆی شتێک کە رەنگە چاوەڕێی نەکەیت ئەویش خەمۆکیە،لە ماوەی دوو یان سێ رۆژ دوای منداڵبوون دەست پێدەکات و لەوانەیە بۆ ماوەی هەفتە بۆ مانگ بەردەوام بێت.

ماڵپەڕی "MAYOCLINIC" لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە نیشانەکانی خەمۆکی دوای منداڵ بوون کردووە، بریتین لە:

١.دوور کەوتنەوە لە خێزان، هاوڕێ و تەنانەت کۆرپەلە تازە لە دایکبووەکە.

٢.نەمانی ئارەزووی خواردن یان خواردنی زیاتر لە ئاسایی.

٣. کەمخەوی یان خەوتن بۆ ماوەیەکی زۆر.

٤.گریانی زۆر بەبێ هۆکار.

٥. توڕە بوونێکی زۆر و هەستکردن بە ترس.

S.A