حەوت ماددەی خۆراکی پێویست بۆ تەندروستی و گەشەکردنی هەرزەکاران

AM:11:12:17/10/2023

3684 جار خوێندراوەتەوە

خواردن کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی بە گشتی هەیە، بە پێچەوانەوە تێکچوونی خواردن دەبێتە هۆی قەڵەوی یان و کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستە دروست دەکات.

گەشەکردن لە تەمەنی هەرزەکاریدا بە ڕێژەیەکی زۆر خێرا ڕوودەداته هەر بۆیە پێویستی بە ماددە خۆراکییە سودبەخشەکان زیاتر دەبێت، بەپێی ئەوەی کە ماڵپەڕی " Health Shots" بڵاویکردووەتەوە، پسپۆڕان ئامۆژگاری ئەوە دەکەن کە ئەم ماددە خۆراکیانەی خوارەوە بخرێتە ناو خۆراکی هەرزەکارانەوە بۆ ئەوەی تەندروست و چالاک بن، لەوانەش:

١. پرۆتینی بێ چەوری: سەرچاوەکانی وەک مریشک، ماسی، گەنمەشامی پرۆتینی بێ چەوری پێویست بۆ گەشەی ماسولکە و شانەکان دابین دەکەن.

٢. چەوری تەندروست: پێویستە بۆ تەندروستی دڵ، کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵ و باشتر ڕێکخستنی شەکری خوێن.

٣. بەرهەمە شیرەمەنیەکان: کالیسیۆم توخمێکی سەرەکییە بۆ گەشەی ئێسک، بۆیە پێویستە شیری کەم چەوری یان بەرهەمە شیرەمەنیەکانی وەک ماست هەڵبژێریت.

٤. دانەوێڵەی تەواو: خواردنەکانی وەک نانی دانەوێڵەیی و برنجی قاوەیی تەندروستی جەستە باشتر دەکات و چەندین ڤیتامین و کانزا دابین دەکات.

٥. سه‌وزه‌ومیوه‌: پڕن لە ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسێنەرەکان، بۆیە پێویستە هەرزەکاران سەوزە و میوەی جۆراوجۆر بخۆن، وەکو توو و سپێناخ و گێزەر و پرتەقاڵ.

٦. ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ئاسن: یارمەتی دروستبوونی ئاسایی خڕۆکە سوورەکانی خوێن دەدات و ئەرکی هیمۆگلۆبین بەرز دەکاتەوە کە ئۆکسجین دەگوازێتەوە بۆ هەموو جەستە.

٧.چەرەسات: ماددە خۆراکییە پێویستەکان و چەوری تەندروست و پرۆتینی زۆریان تێدایە،کە چەندین سوودی هەیە بۆ مێشک و گەشەی جەستە.
A.A