کورتەیەک لە ژیانی هونەرمەند حەمە جەزا

AM:08:14:01/10/2023

1868 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەند محەمەد جەزا کوڕی حاجی عەلی بەگ، لە شاری سلێمانی لە ساڵی ١٩٤٩دا لە دایکبووە.

لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا ژیانی هاوسەرگیری ئەنجامداوە و خاوەنی ٦ منداڵە بە ناوەکانی تەها، هونەر، رێزان، بەناز، رۆژگار، هۆزیار.

هونەرمەندەکە لە ساڵی ١٩٨١دا دوای هەراسانکردنی لەلایەن حزبی بەعسەوە ، دەبێت بە پێشمەرگە و چەندین ساڵی تەمەنی ژیانی لە پێشمەرگایەتیدا بەسەر بردووە، دواتر لەگەڵ خێزانەکەیدا روویان کردووەتە ئەوروپا و لە وڵاتی دانیمارک نیشتەجێبوون.

خاوەنی چەندین سروودی نیشتیمانی و گۆرانی تایبەت بە خۆیەتی وەک "بیبی خانم، مەڕۆ مەڕۆ بابە مەڕۆ، ئیشق و ئازادی، گەر دەمبینی، ئەگەرچی شەو درەنگە و چەندین بەرهەمی تر".

ئێوارەی ١/١٠/٢٠١٠ بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد، هەر لەهەمان رۆژدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە گۆڕستانی سەیوان لە شاری سلێمانی بەخاک سپێردرا.

لە کۆتا نووسینیدا لەسەر نەخۆشییەکەی دەڵێت "بۆن کروزێ دێی لە سینەم، قرچەی سووتانی جگەرمە ئەتاسێنی هەناسە و دڵ، زۆر لەسەرخۆ نەرمە نەرمە هێدی هێدی گڕ ئەسێنێ، ئازار وا گەیشتە جەستەم، دەزانم دەردم گرانە، من دەردەداری شێرپەنجەم، مەرگم نزیکەو لێم حاڵی، دەوایەک بۆ سەرەتانم، تا ئەوکاتەی چاولێک ئەنێم، بەهیوای خۆشی ژیانم".
M.B