چی دەکەیت ئەگەر لە رۆژی ساڵیادی لەدایکبوونتدا بەتەنها بوویت؟

PM:10:32:30/09/2023

744 جار خوێندراوەتەوە

رەنگە چاوەڕێی هاوڕێ یان خێزانەکەت بیت تاکو ئاهەنگێکت بۆ ساز بکەن، بەڵام چی ئەگەر ئەوە روو نەدات و بەتەنیا ئەو رۆژە بەڕێ بکەیت؟

ماڵپەڕی "بەستڵ" لە بابەتێکدا چەند پێشنیارێک دەخاتە روو بۆ ئەو کەسانەیلە رۆژی لە دایکبوونیاندا بە تەنهان، دەتوانن ئەم رێگەیانە تاقی بکەنەوە:

١. خۆت کێکی لەدایکبوون بۆ خۆت دروست بکە و دواتر ئەگەر پێویستی کرد هەر تەنها بیخۆ.

٢. بلیتێکی سینەما یان کۆنسێرتێک بکڕە و بە تەنها بڕۆ.

٣. بەتەنها بڕۆ بۆ چێشتخانەیەک و نانی ئێوارە بخۆ، ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ هەبوونی متمانە و پشت بەستن بە خۆت.

٤. دەتوانیت گەشتێکی ناو سروشت ئەنجام بدەیت، وا بکە رۆژەکەت جیاواز بێت بەتایبەت کە بەتەنهایت.

٥. نووسینێک بۆ ساڵێکی ترت بە جێبهێڵە، وەک کردنی کارێک لە ماوەی ئەو ساڵەدا یان دانانی ئامانجێک.

M.B