خۆشۆردن بە ئاوی سارد
یارمەتیدەرە لە بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە و بوونی پێستێکی بێ گرفت و
دابەزینی ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش.
ماڵپەڕی برایتسایدی
بەریتانی لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە گرنگی خۆشۆردن کردووە بە ئاوی سارد
کە ئەم گۆڕانکارییانە بەسەر جەستەدا دەهێنێت:
١. سوڕی خوێن چالاک
دەکات و ماسولکەکان بەهێز دەکات، زیندەپاڵی جەستە باشتر دەکات.
٢. پارێزگاریی لە
تەندروستی پێست دەکات و خوران و سوربوونەوە و وشکبوونەوەی ناهێڵێت.
٣. ئاستی کۆلیسترۆڵی
زیانبەخش لە خوێندا دادەبەزێنێت و پارێزگاریی لە تەندروستی گورچیلەکان دەکات، هەر
بۆیە لە هەفتەیەکدا دوو بۆ سێ جار بە ئاوی سارد خۆت بشۆیت گرنگە.
٤. یارمەتیدەرە لە
باشکردنی دەروون و نەمانی هەستی نیگەرانی و دڵەڕاوکێ.
٥. سیستمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات و دژی ڤایرۆس و نەخۆشییە گواستراوەکان دەیپارێزێت.
M.B