زۆرێک لە خانمان
بووتە جێگەی سەرنجیان بۆچی هونەرمەند جێنیفەر لۆپێز گەنجتر دەردەکەوێت و نهێنی پێستە
درەوشاوەکەی چییە؟
لە بابەتێکی ماڵپەڕی " Yasmina" دا ئاماژە بە شێوازی ژیانکردن و رۆتینی چاودێریکردنی
پێستی کە پەیرەوی دەکات هەروەها باس لە نهێنیە جیاوازەکانی پشت ئەو رووخسارە گەنجەی
دەکات، بەم شێوازە:
١.وەرزش
بۆ شێوازی ژیانی جێنیفەر لۆپێز پێویستە
ساڵانێکی زۆرە جێنیفەر
پابەندە بە ڕاهێنانی جۆرەها وەرزش بە بەردەوامی، لەوانەش ئەو ڕاهێنانانەی کە
ماسولکەکان بەهێز دەکەن، یان ئەو وەرزشانەی کە چەوری دەتوێننەوە و جەستە توندتر دەکەنەوە،
ئەمەش یارمەتی دەدات جەستەیەکی جوان و تەندروستی هەبێت، جگە لەوەی کە وەرزشکردن
جوانی و گەنجی و درەوشاوەیی پێست زیاتر دەکات، چونکە یارمەتی هاندانی رۆیشتنی خوێن
دەدات، بەمەش گەیاندنی ماددە خۆراکیەکان بۆ پێست زیاتر دەبێت.
٢. رێجیمێکی
تەندروست
جێنیفەر رێجیمێک
پەیڕەو دەکات کە هەموو ماددە خۆراکییە گرنگەکان بۆ جەستەی دابین دەکات بۆ تەندروستییەکی
باشتر، ئەمەش رۆڵێکی گرنگی هەیە لە دواخستنی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون و پێدانی
درەوشاوەیی پێست و پاراستنی لە شتێک کە ڕەنگە جوانییەکەی کەم بکاتەوە، ئەو خۆراکانەی
کە زۆر دەیخوات بریتین لەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە پرۆتین و ئاسن و ڤیتامین E،
تا دەتوانیت دووربکەوەرەوە لە خواردنە ناتەندروستەکان کە دەوڵەمەندن بە زەیت و شەکر.
٣. دابینکردنی
چاودێریکردنی پێویست بۆ پێستت
جێنیفەر لۆپێز
ئارەزوو دەکات هەموو هەنگاوەکانی رۆتینی رۆژانەی چاودێری پێستی پەیڕەو بکات، بە بەکارهێنانی
ئەو بەرهەمانەی کە گونجاون لەگەڵ پێستیدا، کە خۆراکی پێویستی تێدایە بۆ پێستی،
گرنگترینیان ئەوانەن کە یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجین و دووبارە دروستبوونەوەی خانەکانی
پێست دەدەن، بەهەمان شێوە ئەو ئەستێرە ئەمریکییە کەمتەرخەم نییە لە قڵیشاندنی پێستی
بەردەوام هەوڵی لابردنی چینی خانە مردووەکان و ئەو پاشماوەی کە لەسەری کۆبوونەتەوە
دەدات.
A.A