بە هۆکارێکی سەیر پیاوێکی بە تەمەن بەسەر دیوارێکی بەرزی پێنج مەتردا سەردەکەوێت

PM:03:31:29/09/2023

1408 جار خوێندراوەتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکاندا وێنەی پیاوێکی بە تەمەنی میسڕی بڵاوبووەتەوە کە سەردەکەوێت بەسەر دیوارێکی بەرزی پێنج مەتردا، بە مەبەستی بینینی یاریی یانە دڵخوازەکەی لە خولی میسریدا.

بەگوێرەی میدیاکانی میسر، لە نێوان یانەی "غزل المحلة" و یانەی "جمهورية شبين"، لە پارێزگای مێنوفیا، یارییەک ئەنجامدرا، دوای ئەوەی بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە دەرگای یاریگاکان داخراون، بەشێک لە هاندەران سەرکەوتن بەسەر دیوارێکی بەرز بۆ ئەوەی بچنە ناو یاریگاکە بۆ هاندانی تیپەکەیان.

لە نێو ئەو هاندەرانەی کە بەسەر دیوارەکەدا سەرکەوتووبوون، محەمەد ئەمشیری تەمەن ٨٤ ساڵ بوو، کە چووەتە ناو یاریگاکە و پاڵپشتی تیپەکەیانی کردووە.

پیاوە بەساڵاچووەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لە کەوتن و ئازار ناترسێت، چونکە هەموو خەمی ئەوە بووە کە شوێنێک لە یاریگاکاندا دەستبکەوێت بۆ پاڵپشتیکردنی یاریزانەکان باسیشی لەوە کرد کە هاندەری سەرسەختی یانەی " غزل المحلة"

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە منداڵەکانی راسپاردووە لەکاتی کۆچی دواییدا لە یانەی "غزل المحلة" بەخاک بسپێرن، ئەمەش بەهۆی خۆشەویستییەکی زۆری بۆ ئەم یانەیە لە تەمەنی هەشت ساڵییەوە.

A.A