خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی نەجاح سەلام لەتەمەنی ٩٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

PM:06:14:28/09/2023

592 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی بەناوبانگی لوبنانی نەجاح سەلام، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی کچەکەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی فەیسبووک نووسیویەتی " گەشتەکە کۆتایی هات... دایە گەڕایەوە بۆ لای خودا".

خانمە هونەرمەند نەجاح سەلام لە ساڵی ١٩٣١ لە لوبنان لەدایکبووە، لەکاتی کۆنسێرتەکانی قوتابخانەدا بەهۆی بەهرەکەیەوە ناوبانگی دەرکردووە، لە ساڵی ١٩٤٨ باوکی لەگەڵیدا بووە بۆ قاهیرە، گەشتێک کە بە هونەرمەندە گەورەکانی ناساند و یارمەتیدەری بووە بۆ گۆرانی وتن، لەوانە کاوکاب ئەلشەرق، ئوم کولثوم، فەرید ئەلئەترەش چەند کەسێکی تریش، دواتر لە ساڵی ١٩٤٩ دوو گۆرانی بە ناوەکانی "یا غانم" و "يا جارحة قلبي" تۆمار دەکات، دوای ئەوە دەستی بە کاری هونەری کرد.


M.B