دڵەڕاوکێ، نیگەرانی و سترێس دۆخێکە رووبەڕووی هەموو کەسێک دەبێتەوە، چارەسەرکردنی
زۆر ئاسانە، دەکرێت بە مەساجکردنی گوێت ئەو کێشانە چارەسەربکەیت.
ماڵپەڕی "مصراوي" لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بەو گۆڕانکارییانە
کردووە کە بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر مەساجی گوێت بکەیت، ئەوانیش:
١. سترێس و نیگەرانییەکانت کەمدەبێتەوە و هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت.
٢. چارەسەری سەرئێشە دەکات.
٣. ئازاری ماسولکەکان کەمدەکاتەوە، بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی بەردەوام ئازاری بەشی
خوارەوەی پشتیان هەیە.
٤. یارمەتی دابەزاندنی کێشی جەستە دەدات، ئەو کەسانەی رێجیم دەکەن دەتوانن مەساجی
گوێیان بکەن بۆئەوەی کاریگەرییەکی باشتری هەبێت.
٥. چارەسەری کەمخەوی دەکات و پشوو بە جەستە دەدات.
S.A