خواردنە توونەکان چی لە دڵ دەکەن؟

PM:12:54:28/09/2023

32852 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک کەس پێیان وایە خواردنە توونەکان زیان بە تەندروستی دەگەیەنن، بەڵام بە پێچەوانەوە سوودێکی یەکجار زۆری بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە.

ماڵپەڕی "علاجک الطبية " لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بە چەند سوودێکی گرنگی خواردنە توونەکان کردووە، بریتین لە:

١.یارمەتی سوتانی وزە دەدات: خواردنی خواردنە توونەکان ٪٨ ی وزەی جەستە دەسوتێنێت، وادەکات ئارەق بکەیتەوە و جەستەمان گەرم ببێت.

٢.تەندروستی دڵ دەپارێزێت: ئەو کەسانەی بە بەردەوامی خواردنی توون دەخۆن بە رێژەی کەمتر تووشی جەڵدەی دڵ دەبن.

٣. ئازار کەمدەکاتەوە: لە کاتی خواردنی، دەمارە راگەیاندنەکان بۆ مێشک کەمدەکاتەوە، ناهێڵێت ئازار بگاتە مێشک.

٤.تەمەن درێژ دەکات: ئەو کەسانەی بە بەردەوامی خواردنە توونەکان دەخۆن، ئەگەری مردنیان بە رێژەی ٪١٤ کەمدەکات.

٥.دڵخۆشی زیاد دەکات: بەهۆی ئەوەی هانی مێشک دەدات هۆڕمۆنی دڵخۆشی دەربدات، لە خەمۆکی و بێزاری دوورمان دەخاتەوە.

٦.لە شێرپەنجە دەمانپارێزێت: ئەو خانە شێرپەنجەییانە لەناو دەبات کە لەناو خوێندا دروست دەبن.

S.A