ئەنجامدانی تیشک (سۆنەر)، لەکاتی دووگیانیدا لەوڵاتێکەوە بۆ
وڵاتێکی تر و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت، ئەگەر کۆرپەلە لە دۆخێکدا بێت کە رێگە
بە بینینی ئەندامەکانی زاوزێ بدات، ئەگەر نا پێویست دەکات چاوەڕێ بکرێت تا سەردانی
داهاتوو.
ماڵپەڕی "
الطبي " لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بە کاتی دیاریکردنی رەگەزی
کۆرپەلە کردووە، بریتییە لە:
دەتوانرێت رەگەزی کۆرپەلە لە رێگەی پشکنینی سۆنەرەوە لە ناوەڕاستی دووگیانیدا
دیاری بکرێت، لە نێوان هەفتەی ١٦و ٢٠ی دووگیانیدا.
هەرچەندە ئەندامەکانی زاوزێی کۆرپەلە
لە هەفتەی شەشەمی دووگیانیەوە دەست بە دروستبوون دەکەن، بەڵام نێر و مێ لە پشکنینی
سۆنەردا زۆر لەیەک دەچن تا تەمەنی ١٤ هەفتەی، رەنگە جیاکردنەوەی رەگەزی کۆرپەلە تەنانەت
دوای چەند هەفتەیەکیش قورس بمێنێتەوە لەم تەمەنەدا.
پشکنینی سۆنەر بە یەکێک لەو رێگایانە دادەنرێت کە کەمترین مەترسی لەسەر تەندروستی
کۆرپەلە و دایک دروست دەکات.
S.A