مەدالیای ئۆڵۆمپی خەڵاتێکە کە دەدرێت بەرکابەرە سەرکەوتووەکانی یارییە ئۆڵۆمپیەکان،
سێ جۆری هەیە، مەدالیای زێڕ، دەبەخشرێتە براوەی پلەی یەکەم، مەدالیای زیو دەبەخشرێتە
براوەی پلەی دووەم، مەدالیای برۆنزی دەبەخشرێتە براوەی پلەی سێیەم، یاسای تایبەت هەیە
بۆ پێدانی ئەمانە.
ماڵپەڕی " ویکیپیدیا " لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بە جۆری
دروستکردنی مەدالیای تۆکیۆ کردووە، کە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەرپرسانی پڕۆژەی
مەدالیای تۆکیۆ نزیکەی ٨٠٫٠٠٠ تەن ئامێری ئەلکترۆنی کۆنیان کۆکردووەتەوە، کە مۆبایل
و کۆمپیوتەر و تەلەفیزیۆن و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی تری تێدابووە لە سەرتاسەری
ژاپۆندا.
هەرچەندە ئەم بیرۆکەیە تازە نییە و لە ساڵی ٢٠١٦، ٣٠٪ مەدالیاکان لە پارچەی
سەیارە و رووی ئاوێنە شکاوەکان درووستکراون، بەڵام ئەمە یەکەم جارە لە مێژووی ئۆڵۆمپیاددا
کە ١٠٠٪ مەدالیاکان لە ماددەی کۆکراوەی کۆن درووستبکرێن.
شایەنی باسە ٩٠٪ هەموو شار و گوندەکانی ژاپۆن بەشدارییان لەم کەمپینەدا
کردووە بە بەخشینی ئامێرە کۆنەکانیان یان پێدانی زانیاری دەربارەی ئەو شوێنانەی کە
دەتوانن ئامێرە ئەلکترۆنییە فڕێدراوەکانی لێ بدۆزنەوە.
S.A