بۆچی خواردنی میوەی هەنار گرنگە؟

PM:06:05:27/09/2023

7528 جار خوێندراوەتەوە

هەنار یەکێکە لە باشترین میوە وەرزییەکان، سوودی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت بە تایبەت بۆ تەندروستی گەدە و کرداری هەرس.

لە بڵاوکراوەیەکیدا ماڵپەڕی "الجزیرة " ئاماژەی بە چەند سوودێکی گرنگی هەنار کردووە، بریتین لە:

١.هەنار بەهۆی ریشاڵەکانییەوە چارەسەری کێشەی گەدە، ریخۆڵە و سکچوون دەکات، ناوسک پاک دەکاتەوە.

٢.رێگری لە ئازار و هەوکردنی ئێسک دەکات.

٣.پارێزگاری تەندروستی دڵ دەکات و پاڵە پەستۆی نا‌هێڵێت.

٤. بیرکردنەوەت بەهێز دەکات،دوورت دەخاتەوە لە نەخۆشی زەهایمەر.

٥.یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات.

S.A