ئەڤۆگادۆ چ کاریگەرییەکی هەیە لەسەر پیربوون و چرچبوونی پێست

PM:03:24:26/09/2023

996 جار خوێندراوەتەوە

ئەڤۆگادۆ بە بەها خۆراکییە بەرزەکەیی و چەورییە تەندروستیەکانی جیادەکرێتەوە، سەرچاوەیەکی گرنگی ڤیتامین C و Eیە کە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن و چرچ و لۆچی پێست دەدەت.

لە بابەتێکی ماڵپەری " راي اليوم" دا ئاماژە بە دیارترین سوودەکانی ئەڤۆگادۆ دەکات بۆ پێست، ئەوانیش:

١. زەیتی ئەڤۆگادۆ تایبەتمەندی دژە پیربوونی تێدایە کە پارێزگاری لە خانەکانی پێست دەکات.

٢. بەهۆی پێکهاتە چەورەکەیەوە ئەڤۆگادۆ یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنی پێست دەدات.

٣. پێست لە لە زیانەکانی تیشکی سەروو بنەوشەیی خۆر دەپارێزێت.

٤. بەو پێیەی ئەڤۆگادۆ تایبەتمەندی دژە میکرۆبی تێدایە، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی زیپکە و چارەسەرکردنی خاڵی رەش.

٥. زەیتی ئەڤۆگادۆ دژە ئۆکسێنەر و ماددە خۆراکیەکانی وەک ئۆمیگا ٩ و ڤیتامینەکانی تێدایە کە یارمەتی بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدات.

٦. ئەڤۆگادۆ سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ماددەی بایۆتین، کە ڕێگری لە وشکبوونەوەی پێست دەکات.

٧. پێست نەرم و درەوشاوە و شێدار دەکاتەوە.

A.A