شەکر یەکێکە
لە مترسیدارترین خواردنەکان بەو پێیەی شەکر کالۆرییەکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت
بەبێ ئەوەی مادەی خۆراکی بۆ جەستە دابین بکات.
ماڵپەڕی "الحدث" بابەتێکی دکتۆر
خالد یوسف پسپۆڕی بواری خۆراکی بڵاوکردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات چی بەسەر جەستەتدا
دێت ئەگەر تەنها بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ واز لە خواردنی شەکر بهێنیت، ئەنجامەکەی بەم
شێوەیە دەبێت:
١. لە رۆژی یەکەمدا هەست بە هەندێک بێزاری
دەکەیت کاتێک لە خەو هەڵدەستیت و ئەمەش رەنگە بۆ ماوەی دوو سێ رۆژ بەردەوام بێت.
٢. لە رۆژی چوارەمدا زۆرترین هەستی
چالاکی و ئارەزووی جوڵە و نەمانەوەی لە یەک شوێندا زاڵ دەبیت بەسەرتدا، ئەمەش دەرئەنجامی
گەڕاندنەوەی خانەکانی مێشکە کە بەرپرسن لە ئاسوودەیی دەروونی دوای ئەوەی وازت لە شەکر
هێناوە.
٣. لە رۆژی پێنجەمدا جگەر کە بەرپرسە لە
شیکردنەوەی شەکر، زیندوویی خۆی بەدەست دەهێنێتەوە و بە شێوەیەکی ئاسایی کاردەکات ،
دوای ئەوەی ماندوو بوو لە ئەنجامی ئەو بڕە زۆرەی شەکر کە دەگەیشتە جگەر.
٤. باشتربوونی ریخۆڵە بە شێوەیەکی تەندروستتر
دەست بە کارکردن دەکەن، سوودمەند دەبن لە گۆڕینی شەکری دروستکراو بەو شەکریەی کە لە
میوەدا بەردەستە، چونکە زۆربەی ئەو کەسانەی واز لە شەکر دێنن دەچنە سەر خواردنی میوەی
زۆر کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا تەندروستە بۆ ریخۆڵەکان.
٥. باشتربوونی تەندروستی دڵ رەنگە ئەوانەی
گیرۆدەی شەکر بوون بەباشی ئاگاداری کێشەی ناڕێکی لێدانی دڵ بن، وازهێنان لە خواردنی
شەکر دەبێتە هۆی ئەوەی پەستانی خوێن ئاسایی ببێتەوە کە ئەمەش هەستکردن بە ماندوێتی
کەمدەکاتەوە.
٦. شەکر هۆکاری سەرەکی قەڵەوییە، دوورکەوتنەوە
لە خواردنی شەکر جەستە نزیکەی لەسەدا ٣٠ی سەرچاوە زیانبەخشەکان لەدەست دەدات، ئەمەش
دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی لە ئاستی چەوری بە تایبەت لە ورگدا.
٧. بە دوورکەوتنەوە لە خواردنی شەکر
یارمەتی کەسەکە دەدەت بەسەر کێشەی کەمخەویدا زاڵ بێت ئەمەش دەبێتە هۆی ئاسوودەیی دەروونی.
A.A