پزیشکێک: لەکاتی پشوودا بەمشێوەیە گرنگی بە پێستت بدە

PM:10:33:25/09/2023

688 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕێکی تەندروستیی تایبەت بە پێست رایگەیاندووە، وەرزی هاوین و کاتەکانی کارکردن رۆڵیان هەیە لە تێکچوونی پێست بەتایبەت ئەگەر کرێمی دژە خۆر بەکارنەهێنرێت، هەر بۆیە گرنگە لە کاتە پشووەکاندا جگە لە دووبارەکردنەوەی رۆتینەکانی رۆژانە، گرنگی زیاتر بە پێست بدرێت.

کینگا زیمانسکا پسپۆڕی جوانکاریی و پێست لە نەخۆشخانەی بۆدیسمارت کۆمەڵێک ئامۆژگاریی خستووەتە روو بۆ گرنگیدان بە پێست، کە بریتیین لە:

١. پێش ئەوەی روخسار تیشکی خۆری بەربکەوێت بۆن مەدە لە روخسارت، چونکە هەستیاریی و پەڵە لە روخسارتدا دروست دەکات.

٢. ئاو زۆر بخۆرەوە بەو جۆرە پێست بە شێداریی دەمێنێتەوە.

٣. پاک و خاوێنی رووخسارت بپارێزە و ماکیاژکردن کەمبکەرەوە، بەو جۆرە کونیلەی پێست زیاد ناکات.

٤. کرێمە دژە ئۆکسانەکان بەکاربهێنە وەک ڤیتامین سی و فلۆریتین، بەو جۆرە چرچی و نیشانەکانی پیریی ناهێڵێت.

٥. پێست بە ترشی هیالۆرۆنیک شێدار بکە بەو جۆرە پشوو بە پێست دەبەخشێت.

٦. کرێمی دژەخۆر لەیاد مەکە بەتایبەت ئەوانەی نمرەکەیان بەرزە.

M.B