چەند رێگەیەک بۆ رزگار بوون لە کڕێشی سەر

PM:02:26:25/09/2023

7320 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس بەدەست کڕێشی قژیانەو دەناڵێنن بەهۆی ئەوەی لەسەر جلە رەنگ تاریکەکان دەردەکەوێت و دیمەنێکی ناشرینی هەیە.

ماڵپەڕی " فوشیا " لە بڵاوکراوەیەکیدا، ئاماژەی بە بەکارهێنانی چەند رێگەیەک کردووە بۆ رزگار بوون لە کڕێشی سەر، ئەوانیش:

١. سۆدەی نان و لیمۆ: دوو کەوچکی چێشت لیمۆ لەگەڵ کەوچکێک سۆدەی نان تێکەڵ بکە تا دەبێتە هەویر، بە نەرمی مەساجی پێستی سەرت بکە و بۆ ماوەی چەند خولەکێک بەجێی بهێڵە، پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.

٢. سۆدەی نان لەگەڵ سرکەی سێو: دوو کەوچک سۆدەی نان لەگەڵ سێ کەوچک سرکەی سێو تێکەڵ بکە و تێکەڵەکە بدە لە پێستی سەر و بۆ ماوەی ٥-١٠ خولەک بەجێی بهێڵە و لە کۆتاییدا، بە ئاو بیشۆ.

٣. سۆدەی نان و زەیتی زەیتون: کەوچکێک زەیتی زەیتون گەرم بکە، لەگەڵ زەردێنەی هێلکە تێکەڵی بکە، لەکاتی تێکەڵکردندا کەوچکێک سۆدەی نانی تێبکە، تێکەڵەکە بدە لە پێستی سەرت، بۆ ماوەی ٢٠ خولەک بەجێی بهێڵە، قژت بە ئاوی سارد بشۆ.

٤. سۆدەی نان و زەیتی گوێز هیندی: کەوچکێک هەنگوین و کەوچکێک سۆدەی نان و کەوچکێک زەیتی گوێزی هیندی تێبکە، پێکهاتەکان بەباشی تێکەڵ بکە، بیدە لە پێستی سەرت بۆ ماوەی ٢٠-٣٠ خولەک، پاشان بە ئاو بیشۆ.

S.A