پڕتەقال یەکێکە لە میوە سوودبەخشەکان، بەهۆی بوونی چەند ڤیتامین و ریشاڵی
رووەکی کە یارمەتی پاراستنی تەندروستی جەستە دەدات.
ماڵپەڕی "WebTeb"
ئاماژەی بە چەند سوودێکی پڕتەقاڵ کردووە، بریتین لە:
١.بەهۆی بوونی مادەی کیمیایی رووەکییەوە رێگری لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە
دەکات.
٢.شەربەتی پڕتەقاڵ دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی گورچیلە
وەک، بەردی گورچیلە.
٣.ریشاڵەکانی ناو پڕتەقاڵ یارمەتی کەمکردنەوەی رێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدەن.
٤.بەهۆی بوونی ڤیتامین سی، هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی ڤایرۆس و پەتای وەرزی.
S.A