دوای ١٠ ساڵ خانمە گۆرانیبێژێکی مەغریبی توانی کەیسێکی دادگا بەرامبەر گروپێکی بەریتانی بباتەوە لەسەر دزینی گۆرانییەکی

PM:11:29:24/09/2023

3332 جار خوێندراوەتەوە

دادگای نێودەوڵەتی لە لاهای دادپەروەریی بۆ خانمە هونەرمەندی مەغریبی نەجات ئەتابو راگەیاند، دوای ئەوەی گروپی میوزیکی بەریتانی "The Chemical Brothers" ئاوازی گۆرانییەکی خانمە گۆرانیبێژەکەیان بردبوو بەبێ ئاگاداری خۆی.

ماڵپەڕی "ئەلعەرەبییە" راپۆرتێکی لەسەر ئەو بابەتە کردووە، کە تیایدا هاتووە خانمە هونەرمەندەکە چەندین ساڵە چاوەڕێ دەکات تاکو دادگاکە دادپەروەری بۆ ناوەکەی بهێنێتەوە.

لە ئەنجامدا، دادگا بڕیاریدا ناوی ئەو هونەرمەندە مەغریبییە بۆ کۆتا وەشانی گۆرانی "گالڤانیز" زیاد بکات، کە پێشتر ژمارەیەک خەڵاتی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا و لە پلەی یەکەمی لیستی ١٠ گۆرانییە سەرەکییەکەدا بوو لە بەریتانیا بۆ چەند هەفتەیەک، هەروەها ڤیدیۆکە لە یوتیوبیشدا ٩٨ ملیۆن بینەری هەبووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەرهەمە رەسەنەکە بە ناوی "هادی درۆیەکی ڕوونە” کە یەکێکە لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی مەغریب، هەروەها یەکێکە لە شاکارەکانی نەجات ئەتابو، کە لە رێگەیەوە بە شێوەیەکی باش ناوبانگی پەیدا کرد و درەوشایەوە.
M.B

گۆرانییە رەسەنەکە

 


گۆرانییە کۆپی کراوەکە