هونەرمەندی گۆرانیبێژی عەمار کوفی گۆرانییەکی نوێ بە ناوی "میزان"
بڵاو دەکاتەوە.
هونەرمەندەکە لە هەژماری ئینستاگرامەکەی خۆی کورتەیەک لە ڤیدیۆ کلیپەکەی
داناوە، کە وەک دەردەکەوێت گۆرانییەکە بە زمانی عەرەبییە، لەلایەن ئەمین سەعیدیەوە
هۆنراوەکەی نووسراوە و عەلی سابر ئاوازی بۆ داناوە، هەروەها کاری دابەشکردنی
میوزیکی لەلایەن عوسمان عەبودەوە بۆ کراوە.
وەک خۆی نووسیویەتی، بەم زووانە بڵاو دەبێتەوە.
عەمار کوفی خەڵکی شاری زاخۆیە،
یەکێک بوو لە بەشداربووانی بەرنامەی بەناوبانگی عەرەبی "عەرەب ئایدڵ"،
بەناوی کوردستانەوە بەشداریکرد و بەزمانی کوردی و عەرەبی گۆرانی دەوت و توانی بە
دەنگی سەرنجی بینەرێکی زۆری کورد و عەرەب رابکێشێت، لەوکاتەوە چەندین بەرهەمی
تایبەت بەخۆی هەیە.
M.B