چەند هەنگاوێک بۆ گرنگیدان بە برژانگەکانت

PM:04:50:24/09/2023

660 جار خوێندراوەتەوە

گرنگیدان بە قژ و پێست رۆتینێکی باوە و زۆر کەس دەیانزانێت، بەڵام کەمن ئەوانەی رۆتین بۆ برژانگیان جێبەجێ دەکەن بۆئەوەی درێژ و پڕ ببێت و نەوەرێت.

ماڵپەڕی "WebTeb” لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چەند هەنگاوێک کردووە بۆ گرنگیدان بە برژانگەکان و پارێزگارییکردن لێیان، بەم جۆرە:

١. دووربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی برژانگی دەستکرد.

٢. لێکردنەوەی ماکیاژ بە شێوەیەکی دروست و رانەکێشانی برژانگەکان.

٣. بەکارهێنانی تەواوکەریی خۆراکیی وەك ڤیتامین B2 وE و کالسیۆم و دژەئۆکسید.

٤. ماسکارایەکی گونجاو بەکاربهێنە کە کوالیتی بەرز بێت.

٥. مەساجیان بکە بە بەردەوامیی بۆئەوەی سووڕی خوێن لەو ناوچەیەدا چالاك ببێت.

S.A