جەرجیر یەکێکە لە
دیارترین سەوزەکان، ئەم سەوزەیە چەندین سوودی تەندروستی هەیە بەو پێیەی پێکهاتەیەکی
دەوڵەمەندی ڤیتامینەکان و کانزاکان لەخۆدەگرێت.
لە بابەتێکی
ماڵپەڕی "رای الیوم"دا ئاماژە بە دیارترین سوودە تەندروستیەکانی جەرجیر
دەکات لەسەر پێست و قژ:
١. یارمەتی
درێژبوونەوەی قژ دەدات، بەهۆی ئەو ماددە خۆراکییە گرنگەکانی تێدایە.
بۆ درێژبوونەوەی
قژ بەم شێوەیە بەکاریبهێنە:
چەند پارچە
جەرجیرێک تێکەڵ بە زەیتی زەیتون و زەیتی سیر بکە تا گیراوەیەک دروست دەبێت، پاشان
بیدە لە پێستی سەر و بە نەرمی سەری پەنجەکانت مەساجی بکە بۆ ماوەی پێنج خولەک،
دواتر بە خاولییەکی گەرم داپۆشە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەجێی بهێڵە تاوەکو بەتەواوی
وشک دەبێتەوە، دوای ئەوە قژت بە ئاوی شلەتێن و شامپۆ بشۆ، هەفتەی جارێک ئەم چارەسەرە
بەکاربهێنە بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی کەمدا ئەنجامی دیار بەدەست بهێنیت.
٢. یارمەتیدەرە
لە پربوونەوەی قژ، کاردەکات بۆ ئەستوورکردنی تاڵەکانی قژ و رزگاربوون لە وشکبوونەوەی
قژ.
بۆ پڕبوونەوەی
قژ بەم شێوەیە بەکاریبێنە:
چەند پارچە
جەرجیرێک بە میکسەر وردی بکە کەمێک ئاوی تێبکە و دووبارە وردی بکەرەوە بۆ ماوەی نیو
خولەک، پاشان تێکەڵەکە بدە لە قژت، بە نەرمی مەساجی قژەکە بکە بۆ ماوەی پێنج خولەک،
تێکەڵەکە بۆ ماوەی چارەکێک بەجێبهێڵە، دواتر قژەکە بە ئاوی گەرم بشۆ و شامپۆ بەکاربهێنە،
ئەم چارەسەرە هەفتەی دووجار دووبارە بکرێتەوە بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێکی کاریگەر و
سەرسوڕهێنەر.
٣. یارمەتی پاککردنەوەی
پێست دەدات و دەیپارێزێت لە وشکبوونەوە.
بۆ پێستێکی نەرم
و درەوشاوە بەم شێوازە بەکاریبهێنە:
چەند پارچە
جەرجیرێک لەگەڵ هەنگوین و لیترێک ئاو بە باشی تێکەڵ بکە، بیدە لە پێستت بۆ ماوەی
چارەکێک بەجێی بهێڵە تاوەکو بە تەواوی وشک دەبێتەوە. دوای ئەوە دەموچاو بە ئاو بشۆ،
هەفتەی جارێک ئەم چارەسەرە بەکاربهێنە بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی دڵخواز.
A.A