لیۆناردۆ دیکاپریۆ دەچێتە ناو پەیوەندییەکی نوێی خۆشەویستەوە

AM:10:07:24/09/2023

4716 جار خوێندراوەتەوە

خانمێکی نوێ هاتە ناو ژیانی پاڵەوانی فیلمی "تایتانیک" لیۆناردۆ دیکاپریۆ، کە هەمیشە بە پەیوەندییە خۆشەویستییەکانی مشتومڕێکی زۆر دروست دەکات.

لیۆناردۆ دیکاپریۆ لەگەڵ مۆدێلێ ئیتاڵی ڤیتۆریا سێرێتی هاوڕێیەتییەکی قووڵ لە نێوانیاندایە.

هەرچەندە شتێکی نوێ نییە کە لیۆناردۆی تەمەن ٤٨ ساڵ پەیوەندی بە کچێکەوە هەبێت کە ٢٠ ساڵ لە خۆی بچووکتربێت، بەڵام گۆڤاری "Big 6" لە سەرچاوە نزیکەکانییەوە ئاشکرای کردووە کە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ مۆدێلی ئیتاڵی ڤیتۆریای سێرتی تەمەن ٢٥ ساڵەوە هەیە.

گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەماوەی چەند مانگی رابردوودا زیاتر لە یەک بۆنە لە ئەمریکا و دەرەوەی وڵات بینراون، هاوکات سەرچاوەیەک بۆ گۆڤارەکەی پشتڕاستکردۆتەوە کە ئەو دوو خۆشەویستە چێژ لە بەسەربردنی پشووی هاوینە بەیەکەوە وەردەگرن بۆ ئەوەی زیاتر یەکتر بناسن.

یەکەم دەرکەوتنی دیکاپریۆ و سێرتی بە ئاشکرا لە کاتی گەشتێکبوو لە شاری ئیبیزای ئیسپانیا.

ئەو سەرچاوەیەش دووپاتی کردەوە کە بەم نزیکانە وردەکارییەکانی پەیوەندییەکە بە فەرمی ئاشکرا دەکرێت.

A.A