زۆرینەی
کچان پێکهاتە و ماددەی جیاواز دەدەن لە پێستیان بەبێ ئەوەی بزانن رەنگە هەندێکیان
زیانی لە سوودەکانی زیاتر بێت.
ماڵپەڕی
"الیوم السابع" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە دیارترینی ئەو پێکهاتانە کردووە
کە زیان بە پێست دەگەیەنن، لەوانەش:
١. زەیتی گوێزی هیندی: کونیلەکان دادەخات و
وادەکات زیپکەی لەسەر دەربکەویت، لەجیاتی ئەوە دەتوانن زەیتی گوڵەبەڕۆژە، لەگەڵ زەیتی
ئەرگان بەکاربهێنن.
٢. لیمۆ و سرکە: لیمۆ مەترسیدارە بۆ پێست، بەتایبەت
ئەو کەسانەی بۆ لابردنی زیپکە بەکاریدەهێنن، ئەم دوو ماددەیە دەبنە هۆی رەشبوونی پێست
و سووتان و دەرکەوتنی پەڵە.
٣. بیکاربۆناتی سۆدە :سۆدە زیان
بە پێست دەگەیەنێت و چرچی پێست زیاد دەکات.
S.A