هەموو دایک و
باوکێک دەیەوێت منداڵێکی زیرەک و بەختەوەر و بە توانا لە ژیانیاندا ببینن، رەنگە هەندێک
کەس وا بیر بکەنەوە کە سەرکەوتن تەنها لە رێگەی خوێندنەوە بەدەست دێت، بەڵام سەیری
کەسە سەرکەوتووەکان بکەین زیاتر شوێن مەیل و بەهرەکانیان کەوتوون.
پسپۆڕانی زانستی
دەمار لە ماڵپەڕی "العربية" ئاماژە بە چەند رەفتارێکی بەهرەمەندی منداڵ
دەدات، کە بریتیین لە:
١. گەشەکردنی
ناهاوسەنگ: وەک بیرهێنانەوەی بەستنی قەیتانی پێڵاو یان شۆردنی ددانەکان، ئەمانە
نموونەیەکن لە گەشەکردنی ناهاوسەنگ.
٢. سۆزداری
و هەستیاری لە تەمەنێکی بچووکدا: منداڵانی بەهرەمەند کاردانەوەی سۆزداری توندتر بەرامبەر
بە جیهانی دەوروبەریان ئەزموون دەکەن، بۆ نموونە رەنگە بە ئەستەم چێژ لەو فیلمانە
وەربگرن کە کارەکتەرێک ئازاری پێدەگات یان دڵتەنگ بووە.
٣.هەستکردن
بە بوونی شتەکەکان: دەتوانێت زیاتر لە هاوتەمەنەکانی خەمی پرسەکانی وەک مردن، هەژاری،
گۆڕانی کەشوهەوا و نادادپەروەریان هەبێت.
٤.تێگەشتنی
پێگەیشتوو: کاتێک منداڵێک کرداری کیمیایی ئەنجام دەدات یاخود دەربارەی شارە گەورەکان
دەخوێنێتەوە، گەشەی خێراترە.
٥.خراپی دەستکەوتی
خوێندن: دەکرێت لە قوتابخانەدا بە ئاسانی بێزار ببن، چونکە خێراتر لە هاوتەمەنەکانیان
فێری شتەکان دەبن.
S.A