چەند ئامۆژگارییەک بۆ بەدەستهێنانی قژێکی نەرم و ئاوریشمی

AM:11:56:22/09/2023

736 جار خوێندراوەتەوە

رەنگە زۆر هۆکار هەبێت بۆ ئەوەی قژت بەو شێوەیەی کە دەتەوێت نەرم نەبێت، لەوانەش گۆڕانی هۆرمۆنەکان، زۆر رەنگکردنی قژ، بەکارهێنانی ئامێرە گەرمەکان، بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆر.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "نواعم" دا ئاماژە بە چەند هەنگاوێک دەکات کە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی قژ بە شێوەیەکی نەرم و ئاوریشمی دەربکەوێت، ئەوانیش:

١. خەوتن لەسەر بالیفێکی ئاوریشمی.

٢. دورکەوتنەوە لەو بەرهەمانەی کە دەبنە هۆی وشکبوونەوەی قژ.

٣. دوورکەوتنەوە لە زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی ئامێرە گەرمەکان.

٤. بەکارهێنانی بەرهەمێک بۆ پاراستنی قژ لە گەرمی.

٥. بەکارهێنانی بەرهەمێکی شێدارکەرەوەی قژ.

A.A