کاریگەری فشارە دەروونییەکان لەسەر هەڵوەرینی قژ

PM:01:32:19/09/2023

1128 جار خوێندراوەتەوە

زۆرێک لە خانمان بە دەست هەڵوەرینی قژیانەوە دەناڵێنن، بەردەوام لە هەوڵی چارەسەرکردنیدان.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " اخبار ٢٤"دا توێژینەوەیەکیان بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا پسپۆرانی دەروونی ئەڵمانیا رایانگەیاندووە فشاری دەروونی بەردەوام مەترسی هەڵوەرینی قژ زیاد دەکات، روونیشیکردەوە هۆرمۆنەکانی سترێس، وەک کۆرتیزۆڵ، رێگرن لە دابینکردنی ماددە خۆراکییەکان بۆ رەگی قژ، ئەمەش دەبێتە هۆی سنووردارکردنی گەشەی قژ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆرمۆنەکانی سترێس ئەگەری روودانی پرۆسەی هەوکردن لە رەگی قژدا زیاد دەکەن، ئەمەش لە بەرامبەردا ئەگەری هەڵوەرینی قژ زیاد دەکات.

پسپۆران جەختیان لە پێویستی راوێژکردن بە پزیشک کردەوە لە ئەگەری هەڵوەرینی قژ بە رێژەی زیاتر لە ١٠٠ تاڵ لە رۆژێکدا، هەروەها ئاماژەی بە پێویستی راوێژکردن بە پزیشکی دەروونی کرد، جگە لە فشارە دەروونییەکان چەند هۆکارێکی دیکەیان دەستنیشان کرد کە دەبنە هۆی هەڵوەرینی قژ، ئەوانیش کەمی ئاسن، بەدخۆراکی و لاوازی جەستە.

A.A