ئالۆڤێرا بەهۆی
پێکهاتە سروشتییەکەیەوە چەندین سوودی سەرسورهێنەری هەیە بۆ پێست، کە یارمەتیدەرە لە
چارەسەرکردنی پێست لە هەوکردن و سووربوونەوە و خوران.
لە بابەتێکی
ماڵپەڕی "سیدتی" دا ئاماژە بە گرنگترین سوودەکانی ئالۆڤێرا دەکات بۆ
پێست، ئەوانیش:
١. رێگری لە نەخۆشی
و هەوکردنی پێست دەکات.
٢. یارمەتیدەرە
بۆ لابردنی رەشی ژێر چاو.
٣. پێست شێدار دەکاتەوە.
٤. خانەکانی پێست
نوێ دەکاتەوە و لە خانە مردووەکان رزگاری دەکات.
٥. جێگرەوەیەکی
سروشتی زۆر باشە بۆ لابردنی ماکیاژ.
٦. یارمەتیدەرە لە
چارەسەرکردنی پێست لە هەوکردن و سووربوونەوە و خوران.
٧. پێست دەپارێزێت
لە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی تیشکی خۆر و تیشکی سەروو بنەوشەیی.
٨. یارمەتیدەرە
بۆ توندکردنەوەی پێست و نەهێشتنی چرچ و لۆچی.
٩.
پێست سپی دەکاتەوە و پەڵە رەشەکان لادەبات.
A.A