خواردنی جەرجیر ئەم سوودانە بە تەندروستیت دەگەیەنێت

PM:06:15:15/09/2023

680 جار خوێندراوەتەوە

جەرجیر لە خواردنە گرنگ و بەسوودەکانە کە پێویستە لە سیستمی خۆراکیدا هەبێت، چونکە کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی دروست دەکات.

ماڵپەڕی "Healthline" ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی جەرجیر کردووە کە بە ئاڵتوون وەسف کراوە بەهۆی ئەوەی کاریگەریەکانی خێران لەسەر تەندروستی، بەمشێوەیە:

١. ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە بەهۆی دەوڵەمەندی بە دژە ئۆکسانەکان.

٢. تەندروستی پێست باشتر دەکات.

٣. هەوکردنەکانی جەستە کەمتر دەکاتەوە.

٤. سیستمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات.

٥. کرداری هەرس باشتر دەکات.

٦. تەندروستی قژ و پێستی سەر باشتر دەکات و ئەگەری تووشبوون بە دەردەڕێوی کەمدەکاتەوە.

٧. یارمەتی سووتانی چەوری دەدات

٨. بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڕێژەی ڤیتامین B تێیدا دەبێتە هۆکارێک بۆ دژی پیربوون و لەبیرچوونەوە.

M.B